به‌غدا له رێى دوو ليژنهوه ده‌يه‌وێت رووبه‌ڕووى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه
دەست بەکاربوونە بۆ نەھێشتنی گەندەڵی لەعێراق
K24 – كه‌ركووك:
دوو لیژنەی باڵا، کە یەکێکیان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە و ئەوەی دیکەشیان لە پەرلەمانە، بۆ نەھێشتنی گەندەڵی لە عێراقدا ده‌ست به‌كار بوونه.
ئامارەکان له پرسی گه‌نده‌ڵیدا، ھەمیشە عێراق لە ریزی وڵاتە دواکەوتووەکان ئه‌ژمار دەکەن، بەڵام لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی ئەنجومەنێکی باڵا راگەيهندرا و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دەیەوێت ھەرچونێک بێت لەم چوار ساڵەدا عێراق لە ریزی وڵاتە گەندەڵەکان دەربھێنێت.