ئەمه‌ریكا دۆخی نائاسایی لە دژی ئێران درێژ كردەوە
ئەمه‌ریكا لە ساڵی 1995 و لە سەردەمی بیل كلينتۆن دۆخی نائاسایی لە دژی ئێران راگەیاندووە
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ريكا بۆ ماوەی ساڵێكی تر، دۆخی نائاسایی نیشتمانیی لە دژی ئێران درێژ كردەوە.
لە راگەیه‌ندراوێكدا كۆشكی سپی رايگه‌ياند، ئێران ھۆكاری ناسەقامگیریی ناوچەكهيه.
هه‌روه‌ها ھەڕەشەی سه‌پاندنى سزای دیكەش لە ئێران كراوە.
ئەمه‌ریكا لە ساڵی 1995 و لە سەردەمی بیل كلينتۆن، دۆخی نائاسایی لە دژی ئێران راگەیاندووە و ساڵانە بە پاساوی جیاجیا، درێژی دەكاتەوە.