عێراق رێگه‌ له‌ بۆینگ ده‌گرێت

"بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییانه‌"

K24 - هه‌ولێر:

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مه‌ده‌نیی عێراق راگه‌یاند، له‌ پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، بڕیاریاندا رێگه‌پێدان به‌ فڕۆكەی جۆری (بۆینگ 737 ماكس 8) بۆ تێپه‌ڕبوون به‌ ئاسمانی عێراق، رابگرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌سته‌ی فڕۆكەوانیی مه‌ده‌نیی له‌ عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، بە هۆی كێشەی تەكنیكی لە فڕۆكەی بۆینگ 737 ماكس 8، بڕیاريان داوە چیدیكه‌ رێگە نادەن ھیچ فڕۆكەیەكی لەو جۆرە، ئاسمانی عێراق بەكاربھێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كه‌ ھەریەك لە یەكێتیی ئه‌وڕوپا، ئوسترالیا، ئەسیوپیا، چین، ئێندۆنیزیا و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە، بڕیاریان داوە لە چوارچێوەی دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاسایش، چیدیكه‌ گەشت بە فڕۆکەکانی جۆری بۆینگ (737 ماكس 8) ئەنجام نه‌ده‌ن.

ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتان، بۆ رێگه‌نه‌دان به‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌، نزیكه‌ی 24 ملیار دۆلار، زيانى بە بۆینگ گەیاندووە.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment