13 پڕۆژه بۆ یهكخستنهوه و رێكخستنهوهی پێشمهرگه جێبهجێ كراوه
عهمید ههژار: کارەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە
K24 - ههولێر:
عەمید هەژار، فەرماندە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، رایگەیاند: "کارەکانی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەنگاوی باشی بڕیوە و تاوەکو ئێستاش لە کۆی 35 پڕۆژە، 13 پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە جێبەجێ کراون".
ئهو فهرماندهیهی پێشمهرگه گوتیشی، لە پڕۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا، هاوپەیمانان هاوکاریی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن. چونكه ئەوان تاکە وەزارەتێکن، کە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییان پێکهێناوە.