باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
پۆلیسی هه‌ولێر باس له چاره‌نووسی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل، كه له چوار كه‌س پێكهاتبوو، له هه‌ولێر ده‌ستگیركران و دانیان به دزینی 5 ئۆتۆمبێلیش داناوه.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له هه‌ولێر، توانیویانه 3 ئه‌ندامی بانده‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و چواره‌میش له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه.
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندامانی بانده‌كه دانیان به دزینی 5 ئۆتۆمبێل، جۆری كیا بارهه‌ڵگر داناوه و دواتریش بردوویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، فرۆشتوویانه.
روونیشی كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر..
به گوێره‌ی گوته‌بێژی پۆلیس، 2 له‌و بارهه‌ڵگرانه تابلۆیان هه‌ولێر بووه و 3ی دیكه‌ش تابلۆكه‌یان ناوه‌ڕاست و خواردووی عێراق بووه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌ندامانی بانده‌كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتوونه‌ته هه‌ولێر و نیشته‌جێ بوونه، بۆیه هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانكاریان له تۆماره‌كانی پۆلیس نه‌بووه.
ئ. م