به نه‌مانی شه‌ڕی داعش كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
ده‌یانه‌وێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكات، بۆ ئه‌م مهبهستەش شاندێكی بازرگانی له هه‌رێمی فلاندهرزهوه سه‌ردانی یه‌كێتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بازرگانانى كورد ئه‌نجام بده‌ن، لایەنی پەیوەندیداریش بەڵێنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ وەبەرھێنەران دەدات, بەتایبەتی وەبەرھێنەرانی بیانی.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووری بازرگانی فلانده‌رز تایبه‌ت به‌كوردستان24ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین دوای شه‌ڕی داعش هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له وه‌به‌رهێنه‌ران بكات، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌وان به‌نوێنه‌رایه‌تی 10 كۆمپانیای زه‌به‌لاح سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی دۆستایه‌تی و بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی فلانده‌رز هه‌یه، پێشتریش شاندی هه‌ردوو لا سه‌ردانی یه‌كتریان كردووه و پلانیان بۆ پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش داڕشتووه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی شاندی هه‌رێمی فلانده‌رز، عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌ندی، به‌رێوبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه ئه‌و بوارانه‌مان بۆ شاندی میوان روونكردووه‌ته‌وه كه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی تێدا نه‌كراوه، پێمان راگه‌یاندووه، كه له چ بوارێكدا پێویستمان به وه‌به‌رهێنانه و هه‌موو ئاسانكاریهكیش بۆ كۆمپانیاكان له‌و بوارانه‌دا ده‌كه‌ین".
هه‌رێمی فلانده‌رز ده‌كه‌وێته باكووری وڵاتی به‌لجیكا و خاوه‌ن دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی كه‌شتییه، زۆرترین رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی ئه‌وروپا له‌و هه‌رێمه‌وه ده‌كرێت، دوای ئه‌مه‌ریكا به دووه‌م ناوچه‌ی پیشه‌سازی پێترۆكیماوی له جیهان داده‌نرێت.
دوای نه‌مانی جه‌نگی داعش و باشبوونی پهیوهندیيهكانی نێوان هه‌ولیر به‌غدا، شانده بازرگانیه‌كان جارێكی ديكه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، به‌جۆرێك هاتنی شانده‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵان و دڵنیایی ده‌ده‌نه هه‌رێمی كوردستان, كه ده‌یانه‌وێت ببنه هاوبهشیكی ڕاسته‌قینه له بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورى و داڕشتنی پلانی درێژخایه‌ن بۆ ئابووری كوردستان.
H.B