بێگه‌رد تاڵه‌بانی مه‌رجی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات
"یەکێتی بە گوێره‌ی بەرکەوتەی هەڵبژاردن سەرۆکایەتی لیژنە پەرلەمانییهكانی بەرکەوتووە"
K24- هه‌ولێر:
بێگەرد تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەکێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێتی بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن سەرۆکایەتی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بەرکەوتووە.
سەبارەت بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتی، بەشداریکردنمان لە دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان لە سەر پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی هەرێم.
تاڵه‌بانی دووپاتیكرده‌وه، ئەگەر له‌گه‌ڵ پارتی رێککەوتین، ئەو کات بەشداری لە دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا دەکەین.
H.B