فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ته‌نیا 10 رۆژ له به‌رده‌م یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ماوه
پێویست بوو له مانگی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش بكرێت
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەگوێره‌ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبوو لە مانگی یەکەمی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی پەرلەمان پرۆژەی هەموواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە.
گوتیشی، پێویسته لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا پڕۆژەی هەموواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.
H.B