ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و ئێران دژی په‌كه‌كه ده‌ستیپێكردووه
ئێران لەبەر كێشە ناوخۆییەكان نایەوێت ئاشكرای بكات
K24 – هه‌ولێر:
توركیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لەگەڵ ئێران دەكەن. حكومەتی ئێرانیش ھەواڵەكەی رەتكردەوە، بەڵام چاودێرانی نزیك لە حكومەتی توركیا دەڵێن: ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكە دەستیپێكردووە، بەڵام ئێران لەبەر كێشە ناوخۆییەكان نایەوێت ئاشكرای بكات.
سوله‌یمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندبوو، ئێران و توركیا، له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه له قه‌ندیل رێككه‌وتوون.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس، بڵاویكرده‌وه، ئێران به‌شداری له‌و ئۆپراسیۆنه نه‌كردووه.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایان، به هۆی نه‌ورۆز و كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران، تاران نایه‌وێت رایبگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دوای نه‌ورۆز ئێران به‌شداری له ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كات. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئۆپراسیۆنه‌كه سنووردار بێت.