نزیكەی 500 كەس لە شەڕی داعش لە خانەقین بێسەروشوێن بوون
تەرمی ژمارەیەكیان لە گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراوەتەوە
K24 - خانەقین
لە سەرەتای ھاتنی داعشەوە تائێستا لە سنووری قەزای خانەقین و دەوروبەری نزیکەی 500 هاووڵاتی و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان بێسەروشوێن بوونە و تەرمی هەندێکیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ناوچەکە دۆزراونەتەوە.
دوای داگیرکردنی بەشێکی ناوچەکانی دیالە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە چەندین هاووڵاتی و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان بێسەروشوێن کراون. دواتر لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 دیسان ژمارەیەکی دیکەی خەڵكی خانەقین بێسەرو شوێن کران، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ئاشكرای دەكات، ژمارەی ئەو كەسانەی لە سنووری خانەقین بێسەرو شوێنەکان كراون نزیكەی 500 كەس دەبێت.
تەرمی ژمارەیەك لە بێسەرو شوێن کراوەکانی شەڕی داعش لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە سنووری شارەدێی سەعدیە دۆزراونەتەوە.
ھ،م