مستەفا چاوەڕەش: با سازش بۆ یەكتر بكەین نەك دەستی خەڵك ماچ بكەین

"ئەگەر یەكگرتوو نەبین دوژمنان زیانمان پێدەگەینن"

K24 - سلێمانی

مستەفا چاوەڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردسان جەخت لە یەكڕیزی نێوان لایەنەكان دەكاتەوە و دەڵێ "ئەگەر یەكگرتوو نەبین دوژمنان زیانمان پێدەگەینن".

مستەفا چاوەڕەش، بە كوردستان24 گوت: "پێویستە لایەنە سیاسییەكان لە پێش ھەموویانەوە یەكێتی لە یەكتر بێنە پێشەوە بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، سازش بۆ یەكتر بكەین باشترە لەوەی لە دەرگای خەڵك بدەین و دەستی خەڵكی دیكە ماچ بكەین".