ساڵیادی رزگاركردنی كەركووكە

ئێستا كەركووك لەژێر داگیركارییەكی دیكەدایە

K24 - كەركووك

28 ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، خەڵکی کەرکووک لە دژی دەزگا سەرکوتکەرەکانی رژێمی بەعس راپەڕین و شارەکەیان لە بەعسییەکان پاک کردەوە، دوای ئەو ماوەیە، جارێکی دیکە کەرکووك بەھێز داگیر کرایەوە و ئێستا دانیشتوانەکەی لە ژێر حووکمی سەربازی دان.

دوای رزگاركردنی، زۆربەی شارەكانی دیكەی باشووری كوردستان لە دەست رژێمی بەعسی عێراق، لە 20/3/1991 خەڵكی كەركووك بە پاڵپشتیی ھێزی پێشمەرگە بەعسیان لە شارەكە وەدەرنا و كەركووك تاجی سەركەوتنی لەسەرنا.

دوای چەندین ساڵ جه‌ور و ستەمی بەعس دژی گەلی كورد، لە 20ی ئاداری ساڵی 1991 ئاگری نەورۆز و سەركەوتنی كورد لە كەركووك ھەڵكرا.

لە یادی رزگارکردنی کەرکووك، حزب و لایەنەسیاسییەکانی ئەو شارە دەڵێن، حکوومەتی ئێستای عێراق بە ھەمان بیر و عەقڵیەتی سەردەمی سەدام کار دەکات. دوای 28 ساڵ ھێشتا ئامادەنین ددان بە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستاندا بنێن، بۆ ئەمەش داگیرکردنی کەرکووک وەک نموونەیەکی زیندوو دەھێننەوە، کە ھێشتا زمانی چەک و ھێز بۆ سەرکووتکردنی  کورد بەکار دەھێنن.

ھ،م