نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان راده‌ست كرد داوای لێبووردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن
"سوپاس بۆ نێچیرڤان بارزانی كه له‌م دۆخه‌دا كوردستانی گه‌یانده‌وه كه‌نارێكی ئارام"
K24- پردێ:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك دڵنیایی ده‌دات، له‌وه‌ی كه ئه‌و رۆژه هه‌ر دێت به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه‌ركووك.
به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، له گوتارێكدا له میحوه‌ری پردێ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی، جه‌ختی كرده‌وه، "له نه‌ورۆزدا پێویسته ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت" و دووپاتیشی كرده‌وه "رۆژێك هه‌ر دێت كه به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه كه‌ركووك".
هه‌روه‌ها گوتی: "له ساڵانی پێشوودا و به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز، سه‌رله‌به‌ری شاری كه‌ركووكمان به ئاڵای كوردستان ده‌ته‌نی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، كه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك مۆڵه‌تمان پێ ده‌درێت و ده‌بێت به‌ڵینیشیان پێ بده‌ین، كه ته‌نیا ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستمانه‌وه ده‌بێت و هه‌ڵناكه‌ین، له كاتی ته‌واوبوونی ئاهه‌نگیش ئه‌و ئاڵایه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ینه‌وه".
وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك دڵنیاییدا، "ئه‌و رۆژه هه‌ر دێت، كه كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان و له‌م دۆخه‌ی ئێستا رزگاری ده‌بێت".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "ئێمه له‌م رۆژه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانگوت ئاڵای كوردستان ته‌نیا پهڕۆیێكه، ده‌ڵێین: ئاڵای كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌یه، كه پێشمه‌رگه هه‌ڵیده‌كرد و له شه‌ڕی دژ به داعش له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا به‌رگریی له كوردستان ده‌كرد، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد و به‌شداربوون له راده‌ستكردنی كه‌ركووك، داوای لێبووردن له دایك، هاوسه‌ر و منداڵی شه‌هید بكه‌ن، پێویسته له‌و خاكه بپاڕێنه‌وه و ماچی بكه‌ن، كه چی‌یان به‌سه‌ر هێناوه و به‌رده‌وام سووكایه‌تی به خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كرێت و وه‌ك مرۆڤی خوارتر له نمره دوو، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا پارێزگاری كه‌ركووك گوتی: "له سایه‌ی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدان به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، هه‌تا له ژیان مابین، به‌رگریی له كه‌ركووك بكه‌ین و كۆڵ ناده‌ین تا ئه‌و شاره رزگار نه‌كه‌ینه‌وه".
له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ده‌ستخۆشیی و پیرۆزبایی له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشیی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و هاوه‌ڵانی ده‌كه‌م، كه له‌و دۆخه سه‌خته‌دا توانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێته‌وه كه‌نارێكی ئارام، هیوای حكوومه‌تێكی داهاتووی به‌هێز بۆ برای به‌ڕێز، مه‌سرور بارزانی ده‌خوازم".
له دوایین پهیڤیدا كه‌ریم گوتی: "په‌نا به‌خودا ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی داهاتوو له قه‌ڵای كه‌ركووك ساز ده‌كه‌ین".
H.B