گەشتە راستەوخۆكانی نێوان ھەولێر و دیاربەكر دەست پێ دەكه‌نەوە

بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

K24 - دیاربەكر

پەیامنێری كوردستان24 لە دیاربەكر رایگەیاند: "گەشتە راستەوخۆكانی نێوان ھەولێر و دیاربەكر (ئامەد) دەست پێ دەكه‌نەوە. بەم بۆنەیەشەوە نەورۆز لە دیاربەكر بووە بە دوو جەژن".

ئایھان تان، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی دیاربەكر بە كوردستان24ی گوت: "لە ئەمڕۆ 21ی ئادارەوە، بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان دیاربەكر- ھەولێر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ھەفتەی سێ رۆژ گەشتەكان دەبن".

گوتیشی: "دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دەبێتە مایەی بەھێزتربوونی پەیوەندییەكان و سوودی زۆری ھەیە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار و تەندروستی".

ھ،م