كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە. بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
