ڤیدیۆ.. كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی نقووم بوو
2000 ئۆتۆمێلی گرانبه‌های تێدابوو
K24 – هه‌ولێر:
له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و له‌وپه‌ڕی خۆرئاوای فه‌ڕه‌نسا، كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئیتاڵی نقووم بوو، كه 2000 ئۆتۆمێلی گرانبه‌های تێدابوو.
رووداوه‌كه دوای ئه‌وه روویدا، كه ئاگر له سه‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه تیمی كه‌شتییه‌كه ناچار بوون، بۆ پاراستنی گیانیان خۆیان رزگار بكه‌ن.
ئه‌و كه‌شتییه له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیاوه به‌ره‌و به‌ڕازیل به‌ڕێكه‌وتبوو.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه، كه 26 سه‌رنشین و تیمی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه‌كه، رزگاریان بووه.
ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه كرد، ئۆتۆمبێله‌كان گرانبه‌ها بوونه و هه‌یانبووه نرخی 300 هه‌زار دۆلار بووه.