به‌شیر حه‌داد هۆكاری رووداوی كه‌شتییه‌كه‌ی مووسڵ ئاشكرا ده‌كات
"9 كه‌س ده‌ستگیركراون"
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گفتوگۆكردنه له باره‌ی رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی شاری مووسڵ و لێكه‌وت و هۆكاره‌كانی.
له كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه و سه‌ره‌خۆشی قوربانیانی رووداوی كه‌شتییه‌كه‌ی دوێنێ سه‌ردانی مووسڵی كردبوو، دووپاتیكرده‌وه، "كاری لهپیشینهی ئێمه چاودێریكردنی ئه‌دای ئه‌و لێژنانهیه كه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی مووسڵ پێكهێندراون".
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه پێشتر بۆ خستنه‌ڕووی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنرابوو، كاره‌كانی ته‌واو كردووه و چه‌ند راسپارده‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه پیشكه‌ش كردووه، كه زۆربه‌یان ره‌نگدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی مووسڵن، گوتیشی: "رۆژی یه‌كشه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و راسپاردانه ده‌درێت و، به جیبهجێكردنیان به‌شێكی زۆری نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئه‌و كاته‌ی لێژنه‌ی پێكهێنراو كاره‌كانی ته‌واو نه‌كات، ئێمه ناتوانین په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تۆمه‌تبار یانیش كه‌مته‌رخه‌م له رووداوی كه‌شتییه‌كه‌ی مووسڵ درێژ بكه‌ین".
به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه "تا ئێستا 9 كه‌س به گومانی كه‌مته‌رخه‌میكردن له‌و بابه‌ته ده‌ستگیركراون"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "سه‌رپێچی رێنماییه‌كانیان كردووه و ئه‌و كه‌شتییه بۆ ته‌نیا 50 كه‌س دانراوه، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر له 200 كه‌سیان له سه‌ر داناوه، وێڕای ئه‌وه‌ی جلی تایبه‌ت به خۆ رزگاركردنیش پێیان نه‌دابوو كه بیپۆشن، له‌كاتێكدا پێویسته چه‌ند مانگ جارێك پشكنینی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌و كه‌شتیانه بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان نه‌كردووه"، بۆیه وه‌ك خۆی گوتی: "ئه‌مانه هه‌موویان خاڵی كه‌مته‌رخه‌مین".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری داواكاری خه‌ڵكی موسڵیش بۆ لابردنی پارێزگار و به‌رپرسانی ئه‌و شاره بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌ڕانده‌وه و گوتی: "ئه‌و رووداوانه‌ی به‌م دواییانه له مووسڵ روو ده‌ده‌ن، به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن كه گه‌نده‌ڵی له ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌دا هه‌یه".
حه‌داد باسی ئه‌وه‌شی كرد، دوای ئه‌وه‌ی 2 له سه‌ر 3ێ ئه‌و شاره له شه‌ڕی داعش وێران بوو و تا ئیستاش ته‌رمه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردووی پاشماوه رووخاوه‌كاندا ماون، هیچ هه‌نگاوێكیش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره نه‌نراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به رێككاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كرێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شیر حه‌داد گوتی: "ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌ی ئه‌مساڵ "2019" كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان بهێنین یانیش هه‌نگاوی پیشكه‌وتووی له‌مباره‌یه‌وه بنێین، چونكه له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌و كه‌مپانه ببنه مۆڵگه‌ی مه‌شقدانی هه‌رزه‌كاران له سه‌ر هزری تیرۆریستی و ببنه كه‌سانی توندڕه‌و".
H.B