لە سلێمانی پیشەی زێڕینگەری بەرەو لە ناوچوونە
پیشەوەران بە دەگمەن دەبینرێن
K24 - سلێمانی:
زێڕنگەری پيشه‌يه‌كى كۆن و دێرينه و لەسه‌ره‌تاى سه‌ر ھەڵدانيدا له‌سلێمانى له ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى رابردوو تائێستا به‌رده‌وامه، به‌ڵام پيشهكه خه‌ريكه خۆرى ئاوا ده‌بێت و پيشهوهرانيش ئەو بوارەش به‌ده‌گمه‌ن ماون.
مێژووی سەرھەڵدانی زێڕينگەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1950 ئەو کاتەی کە جووه‌کان لەگەڵ کو‌لتوور و دابونەریتی خۆیاندا ئەم پیشە بەھادارەیان ھێناوەو پەرەیان پێداوە, لەسەر دەستی ئه‌وان چەندین گەنجی بەتوانا فێری پیشەکە کران و دوای جووه‌كان درێژه‌یان به‌م پیشه‌یه داوه.
لەسەرەتادا بە چەکوش ئاڵتوون ڕادەکێشرا و ماندووبوونێکی زۆری ویستووە، پاش ئەوە ئامێری دەستی هێنرا و زێڕه‌كه بەدەست لێوە ڕادەکێشرایە دەرەوە، ھەروەھا زێڕ خۆی پاکە، بەڵام پاش ئەوەی شی ئه‌كرێته‌وه، پێویستە جارێکی تر پاک بکرێتەوە.
زێڕینگرهكانى سلێمانى چەندین جۆر زێڕيان بەرھەمدههێنا، له‌وانه (گۆبەرۆك و دوگمەو دۆڵاب و گەردانە)، بەڵام لەئێستا بەزۆری لیرە و عاشقبەن و زنجیر و گۆبەرۆك دروست دەکرێت، بەھۆی ھێنانی خشڵ و زێڕ لەلایەن سەرمایەدارەکانەوە بە نرخێکی ھەرزانتر، ئەو پیشەیەی کە جووەکان بۆ سلێمانييان هێنا، خۆری بەرەو ئاوابوون دەچێت و زێڕینگرهكانى سلێمانيش ئێستا به‌په‌نجه‌ى ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
بەراورد بە رابردوو، فرۆشی زێڕى به‌ده‌ست دروستكراو وەکو ئێستا نەبووە، به‌هۆى ھەژاری و کەمدەرامەتی خەڵکی ئەوکات، کە توانای نەبوو زێڕێكی زۆر بکڕێت، به‌گوته‌ى زێڕینگران گه‌ر ڕێگری لەو ڕێژە زۆرەی هاورده‌ی زێڕ نه‌كرێت، ئه‌وا هێدی هێدی پیشه‌كه به ته‌واوی له ناو ده‌چێت و نامێنێت.
ئ. م