یەكێتی بەشداریكردن لە حكوومەت تاوتوێ دەكات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەشداریکردنی لە کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆببێتەوە و دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی پێشووی شاندی دانووستانکار لەگەڵ پارتی دەخرێنەڕوو".
دوێنێ 24/3/2019، جارێكی دیكە شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشی هەردوولاشدا هاتووە، رێککەوتن نزیکە و ئەمجارە هەنگاوی باش بۆ پێشەوە نراون. بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا شاندی پارتی و یەكێتی بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پشكەكانی یەكێتی لە كابینەی نوێی حكوومەت كۆببنەوە.
ھ.م