پارتی و یه‌كێتی له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه
به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان گه‌شبینن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان گه‌شبینن و رێباز بێرکۆتی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی و یەکێتی لە رێککەوتنی کۆتایی نزیکن و کەشی کۆبوونەوەکان تەندروستە.
بڕیاره رۆژی 27ی ئەم مانگە،جاریكی دیكه شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە "دوکان" کۆببنەوە.
په‌یامنێری كوردستان24، ئاراس ئه‌حمه‌د له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "پێدەچێت ئەم کۆبوونەوەیە دوایین کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری ھەردوو حزب بێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن: "کەشی گفتوگۆکان بە ئاراستەی رێککەوتنی کۆتاییە، تا ئێستا جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری سەربازی و سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی یەکلا بوونهتەوەز ئەوەی ماوەتەوە، وەرگرتنی چەند وەزارەتێکە، کە تا ئێستا مشتومڕیان لەسەرە، ئەوەیش لە کۆبوونەوەی دوکان یەکلا دەکرێتەوە".
رێباز بێركۆتی گوتیشی: "ده‌بێت ره‌چاوی كات بكه‌ین و نه‌كه‌وینه به‌ر گله‌یی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان. به‌دیلی پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كتر، هه‌ر خۆیانن. بۆیه ده‌بێت هاوسهنگیێك هه‌بێت و یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت ئه‌و هاوسه‌نگییه هه‌بێت.
پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەی ٢٤ی ئەم مانگە، کە لە پیرمام ئەنجام درا، له‌سه‌ر ئه‌وه رێککەوتوون، كه ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان ھیچ دانیشتێک ئەنجام نەدات، بۆ ئەوەی ئەو بەرەو پێشچوونەی ئێستا لە کۆبوونەوەکانی ھەردوولا ھەیە، بەرھەمدار بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئومێدی زۆر گه‌وره هه‌یه، كه هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن.
گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیار ده‌كرێت. له دانوستانی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌نگاوی باش نراون و كۆبوونه‌وه‌كانیان ئیجابی بووه.
ئەندامانی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بڕیاریان داوە، تا دوای کۆبوونەوەی چوارشەمەی ئەم ھەفتەیە، ھیچ لێدوانێک نەدەن، وەک خۆشیان دەیڵێن، بۆ ئەوەی ریسەکەیان نەبێتەوە بە خوری، تا ئەو کاتە خۆیان لە لێدوانی رۆژنامەوانی بەدوور دەگرن.