فوئاد حوسێن: ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت
ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە
K24 – هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق، جەختى له‌سه‌ر بەردەوامیی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر گفتوگۆیەكی لەسەر بكرێت؛ ئەوا شتێكی جیاوازە و ئەو مانایە ناگەیەنێت، كە بودجە نەنێردرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، به‌شیر خه‌لیل حه‌دداد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دا و گوتی: "بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌چێت، به‌رده‌وام ده‌بێت و له یاسای بوودجه‌دا چه‌سپاوه".
به‌شیر حه‌دداد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و پرسه به یاسا كراوه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا له دادگای ئیتیحادی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه و وه‌زیری دارایی عێراقیش دوێنێ گوتوویه‌تی، مووچه ئیستیحقاقێكی ده‌ستوورییه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ناردنی مووچه په‌یوه‌ندی به راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بووایه، خۆ له سێ مانگی رابردووش‌دا هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه و كێشه‌ش دروست نه‌بووه، چونكه له یاسای بوودجه‌ی عێراقدا جیگیر كراوه. ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیش ره‌وانه نه‌كات، كێشه نابێت و ته‌نها به قه‌د پاره‌ی نه‌وته‌كه، له بوودجه گشتییه‌كه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام باقی پاره‌كه ده‌نێردرێت و ده‌درێته شایسته‌ی دارایی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران".
هه‌روه‌ها هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابڕدرێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه له‌و باره‌یه‌وه ده‌بیستین، راست نین. دووپاتیشی كرده‌وه، پرسی مووچه بووه‌ته یاسا و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
گوتیشی: "بۆ بڕینی پشكی مووچه‌ی هه‌رێم، ده‌بێت تانه له یاسای بودجه‌ی 2019 بدرێت، تا عادل عه‌بدولمه‌هدیش سه‌رۆكوه‌زیران بێت، ئه‌وه روونادات".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پرسی داهات و نه‌وت، پرسی گرنگن، ئێستاش هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو دۆسیه‌یه".
روونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌وه كراوه، كه هه‌رێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ نانێرێت، بۆیه ده‌بێت له‌و بڕه بودجه‌یه كه‌م بكرێته‌وه، كه ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت. له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ئێمه ئه‌وه‌شمان ره‌تكردووه‌ته‌وه و به روونی پێمانگوتن، پرسی مووچه به دووره له هه‌موو ململانێیه‌كی سیاسی".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئاشكراشی كرد، ئێستا له به‌غدا هه‌وڵێكی سیاسی هه‌یه، به ناوی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ لێدان له عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه عه‌بادی خودی خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبینیان كردووه، هه‌نگاوه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد، باسیان له‌وه ده‌كرد، گوایه گرفت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تكراونه‌ته‌وه.