مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه
ته‌واوی تیمه‌كان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه
K24- ده‌ربه‌ندیخان:
ھێشتا مەترسیەکانی سەر بەنداوی دەربەندیخان نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه، بۆیە ڕێگه نادرێت لە 4 مەتر زیاتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبێتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دووەم جارە پردی دەرەدۆین لافاو ده‌یبات و ڕێگای ھاتوچۆی نێوان دەربەندینخان- کەلار دادەخرێت، تەواوی تیمەکانی سنوری دەربەندینخانيش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییه‌وه بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ھاووڵاتیان.
عوسمان عەبدوڵڵا, بەڕێوەبەری ھونەری پێشكەوتوو لە بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی ده‌ڵێت: "پێشتر پردی ده‌ره‌ده‌وێن به شێوه‌یه‌كی كاتی نۆژه‌نكرابووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كۆنی پرده‌كه جارێكی دیكه تێكچوو و دوێنێ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه بووین، تا رێگامان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ئاسایی كرده‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ھێشتا مەترسی لە سەر بەنداوی دەربەندینخان ماوە، بۆیە تا ته‌نیا 4 مه‌تری دیكه ڕێگه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه ده‌درێت، ھاووڵاتیانیش لە مه‌ترسییه‌كانی زیادبوونی ئاوی سیروان ئاگاداردەکرێنەوە.
له‌م باره‌شه‌وه ره‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت: "ئاو له سه‌رچاوه‌كانه‌وه زۆر زیادیكردووه، بۆیه ئێمه ناچارین بڕێكی زۆری ئاوی به‌نداوه‌كه به‌رده‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر به‌نداوه‌كه كه‌م بكه‌ینه‌وه", ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا رێژه‌ی ئاو له ده‌ریاچه‌كه زیاتر بێت".
بەرپرسانی دەربەندیخان، ھەوڵی تەواویان داوە, بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات گرفتەکانی بەنداوی دەربەندیخان چارەسەر بکەن و لەکاتی لافاوی گەورە مەترسیی دروست نەبێت، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی ئەو ڕێگا و بانانەی، كه لافاو تێکیداون و گرفتی بۆ ھاووڵاتیان دروستکردووە.
H.B