گه‌ڕان به دوای بێسه‌روشوێنانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ به‌رده‌وامه
تەرمی زیاتر له سه‌د کەس لە قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ هێشتا نەدۆزراونەتەوە
K24 – مووسڵ:
تەرمی زیاتر له سه‌د کەس لە قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ هێشتا نەدۆزراونەتەوە، بۆ گەڕان و دۆزینەوەشیان چەندین تیمی مەلەوانی خۆبەخش هەوڵەکانیان خستووه‌تەگەڕ، کەسوکاری قوربانیەکانیش لە حکوومەت و کاربەدەستان بێ ئومێدبوونە هەر بۆیە خۆیان بۆ کەسوکارەکانیان دەگەڕێن.
محه‌ممه‌د فه‌رمان، خاوه‌نی به‌له‌مێكه و له ساتی رووداوی نوقمبوونی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی رووباری دیجه له‌وێ بووه بۆ كوردستان24 گوتی: لەکاتی رووداوەکە نزیکەی 60 تا 70 کەسمان لەمردن رزگارکرد، ئەوانەشی کە خنکاون تا ئێستا 70 تا 80 تەرممان دەرهێناوە، کە منداڵ و ژن و پیربوون.
گوتیشی: بەپێی ئەزموونی خۆمان ئەوانەی دەخنکێن ئەگەر یەک رۆژ لە ئاوەکە دەرنەکەوێت، ئەوا 7 بۆ 9 رۆژی دەوێت تاوەکو سەر ئاو دەکەوێت، ئێمەش لە گەڕان بەردەوامین و بە ئیزنی خودا هه‌موویان دەردەهێنین.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری سه‌ر رووباری دیجله له شاری مووسڵ كه‌ڵه‌كێكی گه‌شتیاری، كه زیاتر له 200 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، ژێرئاو كه‌وت و به هۆیه‌وه سه‌رنشینه‌كانی زۆربه‌یان بوونه قوربانی و هێشتا ته‌رمی ژماره‌یه‌كیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.