بەنداوی باوەشاسوار پڕ ئاو دەبێت

بەنداوی ئەڵوەندیش مەترسی لەسەرە

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "بەھۆی بارینی رێژەیەكی زۆری باران، بەنداوی باوەشاسوار پڕ ئاو بووە و ئاو لە دەرەچەی بەنداوەكە دەڕژێت و تا دێت ئاستی ئاوەكە بەرزدەبێتەوە".

گوتیشی: "بەپێی زانیارییەكان كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی بەنداوی داریان-ی بەرداوەتەوە، لەوێشەوە ئاوێكی زۆر دەڕژێتە بەنداوی ئەڵوەند لە خانەقین، ئەگەر بەردانەوەی ئەو ئاوە بەردەوام بێت مەترسی دەكەوێتە سەر خانەقین و بەشێكی دیكەی ناوچەكانی پارێزگای دیالە دەگرێتەوە".

بەنداوی باوەشاسوار، بە دووری ( 3.250 كم ) دەكەوێتە باكووری شاری كفری، بەھۆی بارانی بەخوڕ لەم چەند رۆژەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەجۆرێك بەرزبووەتەوە كە تەواو پڕبووە.

ھ.م