پیاوێك سێ گه‌نج له ناو به‌سته‌ڵه‌كێك رزگار ده‌كات
به ڤیدیۆ.. 20 خووله‌ك له‌ناو به‌سته‌ڵه‌ك مابوونه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له شاری كۆسترامای رووسیا، 3 گه‌نج له‌ناو رووبارێكی به‌سته‌ڵه‌ك رزگار ده‌كات، كه ماوه‌ی 20 خووله‌ك تێیدا مابوونه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و پیاوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌ر پردی رووباره به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌دا ده‌ڕوات و سێ گه‌نجه‌كه ده‌بینێت كه له‌ناو ئاو گیریان خواردووه، راسته‌وخۆ دێته شوێنه‌كه و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه سێ گه‌نجه‌كه رزگار ده‌كه‌ن.
هاوكات تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئه‌و سێ گه‌نجه‌یان گواستووه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كردوون.
ئ. م