پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌

یەكێتی وەڵامێكی ئامادە كردووە

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ شاندی دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌ باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27/3/2019 شاندی دانووستانكاری پارتی بگاتە سلێمانی لەگەڵ شاندی یەكێتی تاوتوێی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بكەن".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "لە دوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەچوو، وەڵامێك بۆ شاندی پارتی لەبارەی پشكەكانی یەكێتی لە كابینەی داھاتوو ئامادەكراوە و ئەمڕۆ یەكێتی دەیخاتە پێش شاندی پارتی و گفتوگۆی لەسەر دەكەن".

بڕیاربوو كۆبوونەوەی ئەمڕۆ نێوان یه‌كێتی و پارتی لە دوکان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەھۆکاری نۆژەنکردنەوەی شوێنی کۆبوونەوەکان،‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ بۆ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە شاری سلێمانی گوازراوەتەوە‌.

ھ.م