ئه‌مڕۆ شاندى پارتی ئه‌م په‌یامه‌ی گه‌یانده یه‌كێتی
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24
K24 – سلێمانی:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی به یه‌كێتیان راگه‌یاندووه، كه رازی بن به‌و پۆستانه‌ی پارتی بۆی دیاریكردوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، شاندی پارتی به یه‌كێتیان راگه‌یاندووه، پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و و چه‌ند بریكارێك بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دیاریكراوه.
گوتیشی: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، داوای چه‌ند پۆستێكی دیكه‌یان كردووه و شانده‌كه‌ی پارتیش پێی وتوون، ته‌نیا ئه‌و پۆستانه ماونه‌ته‌وه و ناتوانن پۆستی دیكه‌یان بدرێتێ، چونكه به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه.
ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی ره‌سمی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی خۆی و پێشنیازه‌كانی پارتی ده‌خاته‌ڕوو.