فراكسیۆنی یەكێتی چاوەڕێی رێككەوتنی سیاسییە
"چاوەڕێی بڕیار دەكەین"
K24 - ھەولێر
رێواس فایەق، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو رێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان نەکرێت، ئامادە نین بەشداریی لە هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
رێواس فایەق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش دا، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بڕیاری یەکێتین.
لەلایەكی دیكە، له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوتەبێژی یەكێتی بە كوردستان24ی گوت: "قسه‌ی هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه، كه كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن و كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو دیاری نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پارتیی دیموكراتی كوردستان ئازاده له‌وه‌ی كار له‌سه‌ر پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قسه‌ی خۆی ده‌بێت".
ھ.م