عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار نه‌كرێته‌وه حكوومه‌ت پێكنایه‌ت
به‌شێكی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌وه‌یه، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی حه‌مه‌سالح رایگه‌یاند، به‌شێكی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان ئه‌وه‌یه، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌موار بكرێته‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و دواتریش ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستووردا یه‌كلا بكرێنه‌وه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، راشیگه‌یاند، له 2018دا دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێممان هه‌ڵپه‌سارد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بێته پێش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌ماندا، نه‌ك له ناو خه‌ڵكدا.
گوتیشی: "هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌ماندا خواستێكی گه‌وره‌ی ئێمه‌یه. زۆر پێمان گرنگه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه و كار بكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووریشدا".
روونیشی كرده‌وه، پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هێشتا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ نه‌كراوه، پێمان وایه ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، ده‌بێت كۆده‌نگیان له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كرێت، حكوومه‌ت پێكنایه‌ت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێكنه‌هێنرێت، ناتوانین چاكسازی بكه‌ین و رۆڵی خۆمان ببینین.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، گوتیشی: "ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، یاسایه و هه‌ر خولێك متمانه به سه‌رۆكێكی هه‌رێم ده‌دات، كه خولی په‌رله‌مانی كۆتایی هات، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش ته‌واو ده‌بێت".