گوندێكی سنووری دووكان ژێر ئاو كه‌وت
به‌هۆی خێرایی شه‌پۆله‌كان فریای كه‌ل و په‌له‌كانیان نه‌كه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەدەریاچەی دووکان، ژمارەیەکی زۆر باخ و زەویی کشتوکاڵ و تەنانەت خانووی هاوڵاتیان ژێر ئاو کەوتوون، لەگوندی برایماوای سنوری پشدەر، خێزانێکی دوازدە كه‌سی لە نیوە شەودا لە ترسی شەپۆلەکانی ئاو ماڵه‌كه‌یان بەجێهێشتووە، دوای ئه‌وانیش باخ و زەویی و ماڵەکەیان بەتەواوی کەوتوونه‌تە ژێر ئاوی دەریاچەکە، ته‌نیا به به‌له‌م ده‌توانن بچنه‌وه ماڵه ژێر ئاو كه‌وتووه‌كه‌یان.
دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان ژێر ئاو كه‌وتووه، له دووری چه‌ند 100 مه‌ترێت له ماڵه ژێر ئاو كه‌وتووه‌كه‌یان, بارگە و بنەیان خستووه‌تە عەرەبانەی تراکتۆرێك و کردوويانه به شوێنی حەوانەوەی خۆیان, به شێوه‌یه‌ك ئاو گونده‌كه‌یانی ته‌نیوه، كه ته‌نیا له رێگه‌ی به‌له‌مه‌وه ده‌توانن بچنه‌وه لای خانووه‌كه‌یان.
له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د حوسێن ئیبراهیم, خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌رچی هه‌یانبووه ژێرئاو كه‌وتووه و هیچ كه‌سێك له گونده‌كه‌یان به‌قه‌د ئه‌و زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه".
بە هۆی زۆری ڕێژەی باران بارین، ئاستی ئاو لەدەریاچەی دووکان بەشێوەیەکی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بەرز بووه‌تەوە، پڕبوونی بەنداوەکە بۆ هاوڵاتیان بەگشتی جێی دڵخۆشیە، بەڵام بۆ ئەو هاوڵاتیانەی بێ ماڵ و کار ماونەتەوە مایه‌ی نیگه‌رانییه.
H.B