به فه‌رمی، هیگواین وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند
هیگواین بڕیاری خانه‌نشین بوونی دا
گۆنزالۆ هیگواین دوای 10 ساڵ یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به فه‌رمی وازهێنانی له یاری نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند.
هیگواینی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چیتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ناكاته‌وه و زیاتر بیر له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ده‌كاته‌وه.
گۆنزالۆ هیگواین 75 یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كردووه و 31 گۆڵی تۆمار كردووه و شه‌شه‌مین گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له كاروانی وه‌رزشی خۆی شكستی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان بۆ تانگۆ هێنا.
