ئهمهریكا هۆشداری دهداته بازرگانه عێراقییهكان
"ھەر کۆمپانیا و کەسایەتیەکی عێراقی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات بەتوندی سزای دەدەین"
K24- ههولێر:
رۆبێرت پالادینۆ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ھەر کۆمپانیا و کەسایەتیەکی عێراقی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، بەتوندی سزای دەدەن.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان٢٤ سەبارەت بە سەردانی سەرۆککۆماری ئێران و ھەوڵەکانی بۆ بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا عێراقیەکان، پالادینۆ جەختیکردەوە، ھاوکاری عێراق دەکەین بۆ بەھێزکردنی ئابووری وڵاتەکەی، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران توندتر دەکات.
جهختیشی كردهوه، ئهمهریكا رێگە نادات لە عێراقەوە پێشێلی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران بکرێت.
H.B