ڤیدیۆ.. داڕمانی شاخێك له ئێران ببینه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نی داڕمانی شاخێك بڵاو بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نی داڕمانی شاخێك بڵاو بووه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی داخستنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌كانی شاهرود و ئازادشه‌هر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران.
به گوێره‌ی زانیاری چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، داڕمانی ئه‌و شاخه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی به چه‌ند ئۆتۆمبێلێك گه‌یاندووه.
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی رووی له ئێران كردووه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران به تایبه‌تی له شاری شیراز لافاو هه‌ڵسا و به هۆیه‌وه 38 هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه بریندار بوون.