كوردستان 24 ورده‌كاری پرۆژه و دیزاینی مۆزەخانەی نیشتمانی کوردستان له هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو
به وێنه و ڤیدیۆ.. دیزاینی پڕۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كوردستان ببینه
K24 – له‌نده‌ن:
ئه‌ندازیارێكی بیناسازیی، ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز پۆلۆنی، كه سه‌رپه‌رشتی دیزاینی باڵه‌خانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كوردستان ده‌كات و بڕیاره له هه‌ولێر بنیات بنرێت، له له‌نده‌نه‌وه بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت و هه‌ندێك له ورده‌كاریی پرۆژه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌ندازیاری بیناساز، پرۆفیسۆر دانیاڵ لێبسكیندی، ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز پۆلۆنی، ساڵی 1946 له شاری ۆچ له پۆلۆنیا له‌دایكبووه، ساڵی 1957 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چوونه‌ته ئیسرائیل و دوای دووساڵ ساڵی 1959وه چووه‌نه‌ته نیویۆرك و نیشته‌جێبوونه.
پرۆفیسۆر دانیاڵ لێبسكیند، کاری دیزاینی مۆزەخانەی نیشتمانی کوردستانی تەواوکردووە و باس له گرنگی بوونی مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌رشیفكردنی هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون.
ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌كانی كوردستانی له دیزاینه‌كه‌یدا جێكردووه‌ته‌وه و سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه‌و به دێتایل شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه‌و ده‌ڵێت: "درووستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌رشیفكردنی كاره‌ساته‌كان له‌بیر نه‌چنه‌وه و ده‌شبێته ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری و ناساندنی مێژووی شۆڕش و به‌سه‌رهاته ناخۆشه‌كانی گه‌لی كورد، به دروستكردنی بینایه‌كی له‌و جۆره پێشه‌رۆژ بیناده‌كرێت و له‌سه‌ر به‌سه‌رهات و مه‌رگه‌ساته‌كان پاشه‌رۆژ دروستده‌كرێت".
دانیال، به ڤیدیۆ گرافیك، به‌شێك له‌و دیزاینه‌ی نیشانی تیمی كوردستان 24 دا، كه تێیدا دیزاینی ته‌واوی باڵه‌خانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ به‌شێك له كاره‌كانی خۆیشی، له بواری دیزاین، كه له چه‌ند وڵاتێكی جیاوازی جیهان ئه‌نجامیداوه.
دانیال له سه‌ره‌تای منداڵی‌دا ئاره‌زووی موزیكی هه‌بووه و فێری ئۆكۆردیۆن بووه‌و زۆر به باشی ژه‌نیویه‌تی، به‌ڵام دواتر كۆلێژی ئه‌ندازیاری بیناسازی له ئه‌مریكا ته‌واوكردووه و هه‌ر له‌وێش وه‌ك مامۆستای كۆلێژه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌كار بووه.
دوای ئه‌وه‌ش بووه‌ته سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی كۆلێژی ئه‌ندازیاری و به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاری ئه‌ندازیاری كردووه، چه‌ندین تاوه‌ر و دیزاینی ناوازه‌ی كردووه، به یه‌كێك له فه‌نته‌زیسته‌كانی بواری ئه‌ندازیاری هه‌ژمارده‌كرێت و کاری دیزاینی بۆ مۆزەخانەی ھۆڵۆکۆستی جوولەکەکان لە ئیسرائیل و مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمریکا لە نیویۆرك و چەندین دیزاینی سه‌رنجڕاكێشی دیكه‌ی له جیهاندا كردووه.
وێنه‌ی دیزاینی باڵه‌خانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر:
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
هه‌ندێك له‌كاره ئه‌نجامدراوه‌كانی پرۆفیسۆر دانیاڵ لێبسكیند:
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
