ئه‌و پۆستانه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون
یه‌كێتی تاووتوێی پۆسته‌كانی خۆی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و تاووتوێی ئه‌و پۆستانه‌ی كردووه كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ر ئه‌و حزبه ده‌كه‌ون.
بڵێسه شاوه‌یس، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی به‌ره‌و به‌شداریكردنه له كابینه‌ی نۆیه‌م.
په‌یامنێری كوردستان 24، روونیشی كرده‌وه، به گوێره‌ی گفتوگۆكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ پارتی، گه‌یشتووه‌ته جۆرێك له رێككه‌وتن و شه‌ش وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت، كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، خوێندنی باڵا و ته‌ندرووستی له‌و وه‌زاره‌تانه‌ن به‌ر ئه‌و حزبه ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ پۆستی جێگری 6 وه‌زاره‌ت كه ناوخۆ و دارایی تێدا ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كان، 16 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیش، په‌یامنێری كوردستان24 ئاشكرای كرد، له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوو ئاراسته هه‌یه، یه‌كێكیان پێیوایه سبه‌ی یه‌كێتی به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شداریكردنی خۆی یه‌كلابكاته‌وه. ره‌وتی دووه‌میش وا به‌باش ده‌زانێت دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكات.
ئ. م