به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر پێشنیازێك ده‌داته دیمه‌شق
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر داوایەك له حكوومەتی سووریا ده‌كات
K24 - قامیشلۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژھەڵاتی سووریا له رێگه‌ی رووسیاوه پێشنیازێك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سووریا ده‌كات. له پێشنیازه‌كه‌دا بۆ دیمه‌شق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر داوای سیستمى لامه‌ركه‌زی بۆ سووریای داهاتوو كردووه.
بە مەبەستی رێككەوتن لە ماوەی رابردوودا چەند كۆبوونەوەیەك لە نێوان بەرپرسانی بەڕێوەبەری خۆسەر و رژێمی سووریا ئەنجامدراون، ھەروەھا لە رێگەی رووسیاوە بەڕێوەبەری خۆسەر پڕۆژەیەكی پێشكەش بە حكوومەتی سووریا كردووە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
مه‌نسوور ئه‌لسه‌لووم، ھاوسەرۆكی فیدرالیزمی باكووری سووریا بە كوردستان24 گوت: "ئێمە ھەمووكات جەختمان لەسەر دیالۆگی سووری- سووری، كردووەتەوە، تێكشكاندنی داعش خاڵی سەرەتاییە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ، ماوەیەك لەمەوبەر ئێمە چەند پێشنیازێكمان دایە رژێمی سووریا، بەڵام تائێستا ھیچ وەمێكیان نییە، یەكێك لە پێشنیازەكانمان خەختكردنەوەیە لەسەر ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر".
سەركردەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) پێیانوایە گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی سووریا بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی ھێزە نێودەوڵەتیەكان ھیچ ئامانجێكی نابێت.
لەوبارەوە، فه‌یسه‌ڵ یوسف، سەركردە لە ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەڵێ: "ئێمە دژی دیالۆگ نین، بەڵام دەبێ گفتوگۆكان بە چاودێری ھێزە نێودەوڵەتییەكان بەڕێوەبچن، ئێستاش ئێمە لەنێو گفتوگۆكانداین".
ھ.م