ئاسایشی هه‌ولێر خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی مووسڵی ده‌ستگیركرد
سێ گومان لێكراون
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر و دوای به‌دواداچوون، خاوه‌نی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌و سێ گومانلێكراوه به ناوه‌كانی (عوبێد ئیبراهیم، ره‌یان عوبێد و ئه‌حمه‌د فه‌تحی)، ده‌ستگیركراون.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كاره‌كان به هه‌ماهه‌نگی رایی ده‌كرێن و هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش له‌و كه‌یسه‌دا هه‌بێت و له‌لایه‌ن دادگاوه داواكرابێت، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
دكتۆر تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای به‌دواداچوونی ورد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ئێواره‌ی رۆژی 26ی ئادار، هه‌ر سێ داواكراوه‌كه ده‌ستگیركراون.
رۆژی 21ی ئاداری ئه‌مساڵ، به هۆی نقوومبوونی كه‌ڵه‌كێكی په‌ڕینه‌وه، له دوورگه‌ی گه‌شتیاری له باكووری رۆژئاوای مووسڵ، زیاتر له 120 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا.
ئ. م