كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
"سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت"
K24- هه‌ولێر:
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، له هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌شێكی خواسته‌كانیان به‌دیهاتوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: به گوێره‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی تا كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌مێنێته‌وه.
H.B