پارتی پێداگری لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دەكات
پارتی: پێویسته دۆخی كهركووك ئاسایی بكرێتهوه
K24 - بهغدا:
پارتی دیموکراتی کوردستان، دەیەوێت دۆخی کەرکووك لەڕووی سەربازییەوە ئاسایی بکرێتەوە و پارێزگارێکی کورد لە شارەکە بێت، ئەوکات ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ئەنجامبدرێت، بەڵام یەکێتی پێچەوانەی ئەمە دەڵێت و پێیوایە، ھیچ بیانووێك نيیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان.
کۆمسیۆن ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوای کردووە، پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی پێبدات تاکو مانگی تشرینی دووهم/ نۆڤمبەری ئەمساڵ لەسەرجەم شارەکانی عێراق ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدات، بەشێکی زۆر لەپەرلەمانتارانی عێراقیش داوا دەکەن کە کەرکووك و مووسڵ لەو ھەڵبژاردنە نەبێت.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێیوایە، باڵانسی ھێز لە بهرژهوهندی حزبەکەی ئەوە لە شارەکە، بۆیە لە دژی ھەموو ئەو ھەوڵانە دەوهستێت کە دەیانەوێت ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دوابخەن.
تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای كهركووك، لە 14ساڵ نزیک دەبێتەوە، کە بەھۆی رێکنەکەوتنی پێکھاتەکانی شارەکەوە لە دوو خولی رابردوو، نەتوانراوە ھەڵبژاردن بکرێت.
ئ. م