چیرۆكی ئهو فۆتۆگرافهی 28 ساڵ بهر له ئێستا وێنهی كۆڕهوه ملیۆنییهكهی گرتووه
چیرۆكی منداڵێكی دوو ساڵ و شهش مانگه دهگێڕێتهوه
K24 - رواندز:
فۆتۆگرافەرێکی خەڵکی رواندز، لە کاتی کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991، چەند وێنەیەکی كۆڕەوەكەی گرتووە و باسی چیرۆكه سەرنجڕاکێشەکان دەکات کە خێزانێکی دانیشتووی گەڕەکی سێتاقانی ھەولێر، لە کاتی کۆڕەوەکە بیریان دەچێت منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و شەش مانگەیان لەماڵەوە جێھێشتووە و دوای دوو شەو و دوو ڕۆژ منداڵەکە بەتەنھا لەماڵەوە دەمێنیتەوە.
ئەو فۆتۆگرافەرە دەڵێت: "نازانم ئەو منداڵە کە ناوی کارزان بوو ئێستا لەکوێیەو چیدەکات، زۆر حەزدەکەم جارێکی دیکە بیبینمەوە".
تيمى كوردستان 24, یاوەری ئهو فۆتۆگرافهره دهكات، بۆ ئەو شوێنەی بەر لە (28) ساڵ یەکەم وێنەی کۆڕەوی باشووری کوردستانی لێگرتووه.
له ههمان شوێن، فۆتۆگرافهرهكه بۆ دۆزینەوەی ھەمان گۆشەی وێنە کۆنەکەی بەوردی دەڕوانێت.
ئهگهرچی ئێستا لهسهر رێگهكه، تەنیا جووڵەی خێرای ئۆتۆمبێل و کۆچی ھەورەکانی تێدادەبینرێت، بهڵام وێنە کۆنەکە پڕیەتی لە قیژە و ناڵەی منداڵانی سەرمابردە و برسی و پیر و پەککەوتەی شەکەت و بڕسکلێبڕاو.
کارەکتەرانی ھەر وێنەیەك، خودان چیڕۆکێکن، لێ ئازاد شایەتی چیرۆکی منداڵێکی دوو ساڵ و شەش مانگەیە، کە لە شیرینەخەودا بۆ چەند رۆژێك جێھێڵدراوە و دوای دوورکەوتنەوەی ماڵباتەکەی بە دووری 150 کیلۆمەتر لەو جەنجاڵیە، بیریان دەکەوێتەوە.
کۆڕەوە یەك ملیۆنیەکەی ساڵی 1991ی باشووری کوردستان کە بە رەتکردنەوەی دەستھەڵاتی ئەوسای عێراق پێناسەی بۆکرا، وێڕای مەرگەسات و جۆرەھا چیرۆکی جەرگبڕ، پەیامێک بوو و توانی وڵاتانی زلھێز بێنێتە سەرھێڵ و بە دانانی سنوورێك، دواجار بووە ھەوێنی ھەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ بۆ باشووری کوردستان.
ئ. م