له گه‌رمیان ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو ده‌كرێت
خاوه‌ن شۆفڵه‌كان خۆبه‌خشانه كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
K24- گه‌رمیان:
لەپاڵ ئامادەکاریەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشبینی بارانێکی زۆر و ھاتنی لافاو چەند تیمێکی خۆبەخش و چەند ھاووڵاتیەك بەخۆیان و شۆفڵەکانیانەوە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.
بە به‌گوێره‌ی پێشبینەکان، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین ناوچەی گەرمیان دەگرێتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك قائیمقامیەتەکانی کفری، کەلار و گوند و شارۆچکەکانی گەرمیان ئاگادار کراونەتەوە، خۆیان بۆ ھەر پێشھاتێکی نوێی کەش و ھەوا ئامادە بکەن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو پردێکی سەرەکی نێوان گەرمیان - سلێمانی داروخاند و زيانی به دوو پردی دیکەش گه‌یاند، جیا لەوەش ئاوی بەنداوەکانی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ھۆشداری بەردەوامیش دەدرێتە ھاووڵاتیان، لە چەم و دۆڵ و کەناری ڕووباری سیروان دوور بکەونەوە.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ بارینی بارانێكی به‌خوڕ و درووستبوونى لافاو، هه‌ریه‌ك له پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی راپه‌ڕین، گه‌رمیان و كۆیه بۆ سبه‌ی پشووی فه‌رمییان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن راگه‌یاند.
H.B