راهێنه‌ری ئیسپانیۆل: كه‌سێكی به‌به‌ختم كه له‌سه‌رده‌می من مێسی هه‌یه
رۆبی: ئه‌گه‌ر مێسی له‌و یارییه بوونی نه‌با تووشی شكست نه‌ده‌بووین
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به دوو گۆڵی لیۆنێل مێسی شكستی به یانه‌ی ئیسپانیۆل هێنا، رۆبی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دڵخۆشه له سه‌رده‌می لیۆنێل مێسی یاری ده‌كات.
بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئیسپانیۆلی كرد، له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، مێسی به لێدانی راسته‌وخۆ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند، دواتر به لیۆ مێسی به ئاسیستێكی ماڵكۆم گۆڵی دووه‌می له ئیسپانیۆل تۆمار كرد، به‌مه‌ش مێسی له دوایین 23 یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل 25 گۆڵی تۆمار كردووه.
خوان فرانسیسك فێرێر كه ناسراوه به رۆبی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هیچ یاریزانێك له جیهان له ئاستی مێسی دا نییه، گوتیشی: من كه‌سێكی به به‌ختم كه له سه‌رده‌می من مێسی بوونی هه‌یه.
رۆبی گوتیشی: داوا له بارسێلۆنا و هه‌موو جیهان ده‌كه‌م بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌نه‌وه و ته‌نیا چێژ له مێسی وه‌ربگرن، چونكه ئه‌و به ته‌واوه‌تی له هه‌مووان جیاوازه.
رۆبی ده‌شڵێت: له‌و یارییه‌دا به 5 یاریزانی به‌رگری رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا بووینه‌وه، چونكه پێش ئێمه‌ش یانه‌كانی جیرۆنا، بێتیس و ڤه‌له‌د وه‌لید له كامپ نوو به‌م پلانه سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێسی له‌و یارییه‌دا بوونی نه‌با ئه‌نجامه‌كه‌ی ئێمه‌ش باش ده‌بوو.
