لەبارەی لافاوە ھۆشداری دەدرێتە چەند پارێزگایەكی عێراق
حكوومەت ھاووڵاتیانی چەند پارێزگایەك ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەكان و دروستبوونی لافاو، زیانی گەورەی بە چەندین پارێزگای عێراق گەیاندووە. بۆ ئەم مەبەستەش حكوومەتی عێراق ھۆشداری داوەتە حەوت پارێزگا، بەھۆی لافاویشەوە تا ئێستا چەندین پرد رووخاون یان مەترسی رووخانیان لەسەرە، ئەمەش وایكردووە ھێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی بەرگری فریاكەوتن لە چەندین ناوچەی عێراق، لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدابن.
بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووبارەكان و باران بارینی زۆرەوە حكومەتی عێراق ھۆشداریدایە 7 پارێزگا و 5 پارێزگاش باری نائاساییان راگەیاند، بەتایبەت مووسڵ، دیالە، زیقار، واست و بەسرە.
لە چەند رۆژی رابردوودا و بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات و باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاو، زیانی گەورە كەوتەوە و چەندین پردیش رووخاون یان مەترسی رووخانیان لەسەرە، ئەمەش وایكردووە ھێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی بەرگری فریاكەوتن لەوپەڕی ئامادەباشیدابن، ھەندێك ناوچەش بەتایبەت گوندەكان لە دانیشتووان چۆڵكراون و خەڵكەكەیان بۆ شوێنێكی ئارامتر گواستراونەتەوە.
ھاوكات، ئەو ئاوەشی لەو رووبارانەی لە ھەریەك لە توركیا و ئێرانیشەوە دەڕژێنە نێو عێراقەوە، چەندین ناوچە دەكەونە بەر رەحمەتی ژێرئاوكەوتنەوە.
ھ.م