كه‌شناسی دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان
"ته‌نیا بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت"
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه هیچ شتێك نییه مایه‌ی نیگه‌رانی بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ تەنیا بارانی بەلێزمە دەبارێت و نابێتە هۆکاری دروستبوونی لافاو و زیان بە سەر و ماڵی هاووڵاتییان ناگەیه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان داواش له هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌كات، دووچاری دڵەڕاوکێ نەبن.
گوتیشی، بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەش دا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێك کەس هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، گوایا لافاو دروست دەبێت و زیانی زۆر بە هاووڵاتییان دەگات، له‌م باره‌یه‌وه دووپاتی كرده‌وه، ئەم هەواڵانە لە راستییەوە دوورن.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، له زۆربه‌ی شوێنه‌كان به هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارین، ئاستی ئاو له رێڕه‌وه ئاوییه‌كان به‌رز بووه‌وه.
H.B