یه‌كێتی دوو پێشنیازی بۆ پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
بە زۆرینەی دەنگی 7 ئه‌ندام له كۆی 11 ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی، پڕۆژه‌كه به‌رز كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بە زۆرینەی دەنگی 7 ئه‌ندام له كۆی 11 ئه‌ندامی لیژنه‌كه، راپۆرتی پێشنیازی بۆ هەمواری یاسای دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.
بڕیاره رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاساکە بکرێت.
هاوکات فراکسیۆنەکانی یەکێتی، کۆمەڵ و نەوەی نوێ واژۆیان لەسەر راپۆرتەکە نەکردووه.
له‌و میانه‌یه‌دا، فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی داوای كردووه، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سنووردار بن.
هه‌رچی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، پێشنیازی کردووە سەرۆک بە دەنگدانی نهێنی هەڵبژێردرێت و دەنگی دوو لە سەر سێی پەرلەمانتاران بە دەست بهێنێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه، كه ده‌نگدان به ئاشكرا بێت و به ده‌نگی زۆرینه، واته 56 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرێت.
پێشنیازی هەمواری یاسایی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە 8 ماددە پێکهاتووە. بەپێی ماددەکانی ئەم پێشنیازەو سەرۆک بە دەنگی زۆرینەی رەهاو واتە 56 پەرلەمانتار هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنەکەش بە دەنگدانی ئاشکرا دەبێت و دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساکەشو لە ماوەی 7 رۆژدا هەموارەکەی پەسەند دەکرێت.