حكومه‌تی هه‌رێم داوایه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

ئەو پارانەی دەگەڕێنەوە حکوومەت کەمتر نەبێ لەوەی پرۆژەکەی پێشوو

K24 – هه‌ولێر‌:

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە پەرلەمان كرد، پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەند بکات و لە کاتی خوێندنەوەشیدا پرۆژەکە دەوڵەمەندتر بکرێت.

ئامانج رەحیم, سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بە کوردستان24ی راگه‌یاند، دەبێ پرۆژە نوێیەکە بە ئاراستەیەک بێ کە ئەو پارانەی دەگەڕێنەوە حکوومەت کەمتر نەبێ لەوەی پرۆژەکەی پێشوو.

هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان, ئومێد خۆشناو دڵنیایی دا لەوەی ئەمجارە پرۆژە یاساکە دەوڵەمەندتر دەکرێت. 

یاسای چاکسازی لە خانەنشینی لە 24 ماددە پێکهاتووە، پەسندکردنی مانگانە بڕی 150 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە.

لە یاساکەدا خزمەتی ساڵانەی فەرمانبەران و دەرماڵەکانیان رێکخراوەتەوە، ئێستاش هەموو چاوەکان لە چاوەڕوانی پەرلەمانی کوردستانە تا بەڕاستی بە خەڵک بڵێ لە پەرلەمانەوە چاکسازی دەستپێدەکات.