ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ده‌نگی له سه‌ر به هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یاندا
كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سڕه به فه‌رمی داوای به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن و نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمسیۆن ده‌كه‌ن.
سه‌باح بهزوونی, سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سڕه بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان بۆ به‌هه‌رێمبوونی به‌سره ده‌نگیان داوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له ماوه‌ی رابردوو، به‌هۆی بوونی داعش پاساوی ئه‌منی هه‌بووه، بۆ داواكارییه‌كه‌مان، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پاساوه نه‌ماوه و ده‌مانه‌وێت ببین به خاوه‌نی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو، بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی بۆ پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت سوودی نه‌بووه، بۆیه نووسراوێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمسیۆن كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی له سه‌ر ئه‌نجامبدرێت.
گووتیشی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خۆیان حوكمڕانی پارێزگاكه‌یان بكه‌ن و سوود له سامانه‌كانیان وه‌ربگرن.
H.B