ئەمڕۆ 14مین پێشانگا‌ی نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر دەكرێتەوە
یه‌ك ملیۆن ناونیشان له هه‌موو بابه‌ت و بوارێكه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 14مین پێشانگا‌ی نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24 دەكرێتەوە.
له‌و پێشانگایه‌دا 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و 21 وڵاتی جیاوازه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 11 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە 14مین پێشانگا‌ی نێودەڵەتی كتێب لە ھەولێر، یه‌ك ملیۆن ناونیشان له هه‌موو بابه‌ت و بوارێكه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، ده‌یان ده‌زگای چاپیش به‌هۆی نه‌بوونی جێگه‌وه، ناتوانن به‌شداری له پێشانگاكه‌دا بكه‌ن.
هه‌ردی عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه بە كوردستان24ـی راگەیاند" رۆژانه له پێشانگه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی له لایه‌ن رۆشنبیر و ئه‌كادیمی و نووسه‌رانی بیانی و ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هۆڵه‌كه پڕ بووه له ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پێشانگه‌یانه‌یه، كه ساڵانه له شاری هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه".
عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشانگا‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 14مین پێشانگا‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر دەكرێتەوە، 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و 21 وڵاتی جیاوازه‌وه بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن".
گوتیشی: "رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 7ی ئێوارە بەردەوام دەبێت".
ساڵانه سه‌دان هه‌زار ناونیشانى په‌رتووكى جۆراوجۆر و بوارى جیاواز له سه‌ر ئاستی جیهان، له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر نماییش ده‌كرێن، بۆ ئه‌مساڵیش به سپۆنسه‌ریی میدیایى كوردستان24، 14مین پێشانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.