سەرۆك بارزانی 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی لە ھەولێر كردەوە
ژمارەیەك زۆر كەسایەتی سیاسیی و روناكبیر و نووسەر لە رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە ئامادەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ 3/4/2019، سەرۆك مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیری و ھونەر، و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و روناكبیر و نووسەرانی ناوخۆ و بیانی، 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی لە ھەولێر كردەوە.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بە كوردستان24 گوت: "لە 14مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە ھەولێر 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و 21 وڵاتی جیاوازه‌وه بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن".
گوتیشی: "رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 7ی ئێوارە بەردەوام دەبێت".
لە 14مین پێشانگای نێودەڵەتی كتێب لە ھەولێر، یه‌ك ملیۆن ناونیشان له هه‌موو بابه‌ت و بوارێكه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، ده‌یان ده‌زگای چاپیش به‌هۆی نه‌بوونی جێگه‌وه، ناتوانن به‌شداری له پێشانگاكه‌دا بكه‌ن.
ساڵانه سه‌دان هه‌زار ناونیشانى په‌رتووكى جۆراوجۆر و بوارى جیاواز له سه‌ر ئاستی جیهان، له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر نماییش ده‌كرێن، بۆ ئه‌مساڵیش به سپۆنسه‌ریی میدیایى كوردستان24، 14مین پێشانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.




