سه‌رۆك بارزانی: پارتی بۆ دژایه‌تی هیچ لایه‌نێك درووست نه‌بووه
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له گوتارێكدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، پارتی حیزبی دامه‌زراوه‌ییه و له ژێر فشار و بۆمب و فڕۆكه‌دا هه‌میشه بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، چۆن كادیر پێبگه‌یه‌نێت و به چ شێوازێك په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و كادیرانه و هاووڵاتیان درووست بكات.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، پارتی بۆ ئه‌وه درووست نه‌بووه دژایه‌تی هیچ حیزب و لایه‌نێك بكات، به‌ڵكو پارتی بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان درووست بووه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، مێژووی پارتی به‌شێكی هه‌ره گرنگی مێژووی كوردستانه و، جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك رابردووی خۆی نه‌زانێت، نازانێت چۆن هه‌نگاو بۆ ئاینده بنێت.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، یه‌كێتی دێن بۆ ناو حكومه‌ت و ئیتر په‌رله‌مان خه‌ریكی ئیشی خۆیه‌تی. ده‌ست ده‌كرێت به پێكهێنانی حكومه‌ت. چونكه ئیتر ئێمه بڕیارمان دابوو، چیتر چاوه‌ڕوانی نه‌كه‌ین. چونكه ده‌رفه‌تی پێویست درابوو به هه‌موو لایه‌نه‌كان و هیچ كات نه‌مانویستووه، پارتی له ده‌رچه‌ی غروره‌وه مامه‌ڵه بكات، راسته له رێی قانوونیه‌وه زۆرینه‌مان هه‌بوو.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بێگومان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر رابردووی خۆی نه‌زانێت، نازانێت چۆن به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێت. ئه‌و كورته فیلمه‌ی بینیمان له‌سه‌ر خوله‌كانی پێشووی پێگه‌یاندنی كادیر، ئه‌وه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌شێكه له مێژووی هه‌ره گرنگی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مه راستییه‌ك پیشانده‌دات، كه پارتی به راستی حزبی دامه‌زراوه‌ییه. له ژێر بۆمبا و له شاخ و بێ ئیمكانیاتیدا، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه، چۆن كادیر درووست بكات، كادیری حزبی و سیاسی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندرووستی، چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی رووحی له نێوان كادیر و جه‌ماوه‌ر درووست بكات. ره‌وشێكی وا درووست بوو له كوردستان، میله‌ت باوه‌ڕی به قسه‌ی كادیر بوو. كادیریش خۆی به خزمه‌تكاری میلله‌ت ده‌زانی.
ئێمه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و به‌هایانه. چونكه ئه‌و به‌هایانه‌یه، پارتی گه‌یاندووه به‌م رۆژه. پارتی بۆ ئه‌وه درووست نه‌بووه، دژایه‌تی هیچ حزب و لایه‌نێكی دیكه بكات. پارتی درووست بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌ته پێشكه‌ش به گه‌لی خۆی بكات. زۆر جیاوازی هه‌یه. ئێوه‌ی پارتی ده‌بێت هه‌میشه ئه‌وه‌تان له یاد بێت، ئێوه بۆ خزمه‌تی كورد و كوردستان درووست بوون. خه‌ڵكی دیكه با دژایه‌تیشی بكات، ئێوه كاتی خۆتان به‌وانه‌وه خه‌سار مه‌كه‌ن.
ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی فه‌زڵێكی زۆریان له‌سه‌ر شۆڕش و كورد و كوردستان هه‌یه. ماوه‌ی 10 ساڵێك خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر فشارێكی زۆر بوون. به‌رگه‌شیان گرت. ئه‌و چایخانه‌ی كه كاك فازڵ باسیكرد، له چۆمان، پێیان ده‌وت، شێخ ئه‌حمه‌د. ئێمه له كۆتایی 1963 نزیكه‌ی حه‌ڤده هه‌ژده پێشمه‌رگه بووین له گه‌ڵاڵه‌وه هاتبووین، به‌شی ئێمه نه نانی مابوو نه چای، ناچار بووین چووینه ده‌ربه‌ند نانمان خوارد. وابزانم خولی یه‌كه‌م یان دووه‌می كادیران بوو، داوا كرا، جه‌نابی بارزانی سه‌ردانیان بكات. منیش له خزمه‌تیدا بووم، ئێمه هاتین، ئه‌و كاته رێگه زۆر خراپ بوو. له دیلمانه‌وه تا قه‌سرێ به پێ هاتین. له رێگه هه‌ندێك له ره‌وه‌نده‌كان، له‌سه‌ر رێگه وه‌ستابوون. پێش ئه‌وه‌ی چووبا سه‌ردانی كادیرانی كردبا، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی هه‌بوو. هه‌موو چاوه‌ڕێی بوون. ره‌وه‌نده‌كان هه‌ندێك داواكاریان هه‌بوو. له‌گه‌ڵ جه‌نابی بارزانی و گوتیان حه‌زده‌كه‌ین بێی بۆ ناو ره‌شماڵه‌كانمان و منیش دوو سێ جار چووم وتم: كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زییه. فه‌رمووی: ئه‌مانه حه‌وت رۆژه لێره چاوه‌ڕێن، ده ئێوه‌ش حه‌وت سه‌عات چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
به راستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌بوو له نێوان جه‌نابی بارزانی و قیاده‌ی حزب له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی رووحی بوو. په‌یوه‌ندییه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به یه‌كتر درووست كرابوو. خه‌ڵكه‌كه وا په‌روه‌رده كرابوو، هه‌ر كه‌س خۆی به خاوه‌نی قه‌زییه‌كه ده‌زانی. باسی ئاسایش ده‌كرا، پۆلیسمان هه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك خۆی به پۆلیس و ئاسایش و به‌رپرس ده‌زانی. كێ حه‌ددی هه‌بوو، سیخوڕی بكات، یان دزی بكات. 10 ساڵ له باڵه‌كایه‌تی بووین، ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی دزیی كرا، ئه‌وه‌ی كردیشی ناچار بوو ماڵه‌كه‌ی بار بكات، چونكه رووی نه‌بوو بمێنێته‌وه.
زۆر كه‌س هه‌بوون، ئه‌وانه‌ی بازرگانیان ده‌كرد، كۆڵبه‌ره‌كان، باره‌كه‌یان پڕی زێڕ با دایان ده‌نا كه‌سێك ده‌ستی بۆ نه‌ده‌برد. ئینشه‌ڵڵا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه. ئه‌و په‌روه‌رده‌یه پارتی دایهێنا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. سوودێكی زۆریشی هه‌بوو. به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم ئێستا ئه‌و قیه‌مانه خه‌ریكه بزر ده‌بێت یان زۆری بزر بووه. یه‌كێك له كاره هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه ده‌بێت مرۆڤی كورد درووست بكاته‌وه.
جارێك له 1970 دوو فڕۆكه‌ی شه‌خسی، خه‌ڵكی به‌لجیكا بوون، هاتبوون بچن بۆ ئیمارات، یه‌كێكیان له چیای قه‌ندیل، له‌وێ خۆی له شاخ دا، هه‌وا خراپ بوو. یه‌كیان رزگاریان بوو، چوو له كه‌ركووك نیشته‌وه. به‌فر زۆر باری بوو، تا مانگی ته‌مموزی 1970 فڕۆكه‌كه له‌ناو به‌فر مابوویه‌وه. پاشان شوانێك دۆزیبوویه‌وه. جه‌نابی بارزانی، شه‌هید عومه‌ر ئاغا و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی نارد، چوون، فڕۆكه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و ته‌رمه‌كانیشیان هێنایه‌وه. له ناو به‌سته‌ڵه‌ك بوون، له حاجی ئۆمه‌ران خوێنیان لێ به‌ربوو. شوانه‌كان پاره و كاتژمێر و كه‌لوپه‌له‌كانیان له زه‌رفێك كردبوو، كاتێك باڵیۆزی به‌لجیكا هات بۆ بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان پێ درایه‌وه. بۆیه به‌رپرسیارێتی پارتییه، كه تاكی كورد درووست بكاته‌وه. به‌رپرسیارێتی پارتییه، كه كورد بگه‌یه‌نێت به قۆناغی كۆتایی. به‌رپرسیارێتی پارتییه كه سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت. به‌رپرسیارێتی پارتییه ئه‌و ره‌وشته به‌رزه بپارێزێت.
جارێكی دیكه زۆر سووپاستان ده‌كه‌م و زۆر خۆشحاڵ بووم و ئینشه‌ڵڵا ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون و له ژیان نه‌ماون، جێگه‌یان به‌هه‌شت بێت و ئه‌وانه‌ی ماون ته‌مه‌ن درێژ بن و سرووشتی ژیانیش وایه هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ته‌كه راده‌ستی نه‌وه‌ی داهاتووی بكات.
خۆشحاڵیشم كه ئاگادارتان بكه‌م، كه له رێگه بووم، پێیان وتم، یه‌كێتی دێن بۆ ناو حكومه‌ت و ئیتر په‌رله‌مان خه‌ریكی ئیشی خۆیه‌تی. ده‌ست ده‌كرێت به پێكهێنانی حكومه‌ت. چونكه ئیتر ئێمه بڕیارمان دابوو، چیتر چاوه‌ڕوانی نه‌كه‌ین. چونكه ده‌رفه‌تی پێویست درابوو به هه‌موو لایه‌نه‌كان و هیچ كات نه‌مانویستووه، پارتی له ده‌رچه‌ی غروره‌وه مامه‌ڵه بكات، راسته له رێی قانوونیه‌وه زۆرینه‌مان هه‌بوو. چونكه وه‌ك وتم زه‌رووره‌تی بوونی پارتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانه. ئێمه ئومێده‌وارین و گه‌شبینین، ئینشه‌ڵڵا ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌وانه ده‌بێت، كه خاوه‌ن قه‌زیه‌ن.